د.تاڤان فاتیح: باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی ژنان دەكەین

‌

" تەندروستی "

سلێمانی ئەو شارەی بووەتە پێشەنگ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان لە بواری ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستیانەی پێشكەشی هاووڵاتیان دەكرێت.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادی بنیادنانی شاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی كەرتی تەندروستی شارەكە ئەنجام دەدات بۆ خستنەڕووی ئەو پێشكەوتنەی لە كەرتی تەندروستی بەدەست هاتووە.
لە یەكەم ئەڵقەی دیدارەكاندا د.تاڤان فاتیح مەعروف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری لە سلێمانی باسی ئەو خزمەتگوزارییانە دەكات لە نەخۆشخانەكەیان پێشكەشی ژنانی سلێمانی دەكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:46:08/11/2026