د.بەمۆ نەقشبەندی: پشكنینی پێشوەختە كلیلی چارەسەری شێرپەنجەیە

‌

" تەندروستی "

د.بەمۆ نەقشەبەندی بەڕێوبەری سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك وتی: لە مانگی هۆشیاری لە شێرپەنجەی مەمك داتای تایبەت بە نەخۆشیەكە و هۆشیار و ڕیێنمایی زیاتر بڵاودەكرێتەوە بۆ ڕەواندنەوەی ترسی خانمان لەو نەخۆشیە و هاندانیان بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمك.
وتیشی: پشكنینی پێشوەختە كلیلی سەركەوتنی چارەسەری شێرپەنجەی مەمكە و چارەسەری شێرپەنجەی مەمك لە شاری سلێمانی لەئاستێكی زۆر بەرزدایە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:25:11/10/2026