شیكاری چۆنیەتی پرۆسەی قووتدانی خۆراك و ئاو


" تەندروستی"

ئەم گرتەیە بە تیشكی X وێنەی گیراوە لەكاتی پرۆسەی قووتدانی خۆراك و ئاو و دەردەكەوێت چۆن زمانە بچكۆلە رێڕەوی هەناسەدان دادەخات بۆئەوەی خۆراك و ئاو بچێتە ڕێڕەوی خواردن و لەو كاتەدا خۆراك نەپەڕێتە بۆری هەناسەدان و حاڵەتی خنكان دروست نەبێت.

پرۆسەی قووتدان كاتێك دەست پێدەكات كە مرۆڤ پارچەیەك خواردن دەخوات یاخود شلەمەنی دەخواتەوە و لەرێگەی پاڵنانەوە ئەو خۆراك و شلەمەنیەوە لەناو دەمەوە بەرەو قورگ دەچێت و پاشان دەچێتە ناو ڕێڕەوی خواردن و لەو كاتەدا گرنگی زمانە بچكۆلە دەردەكەوێت كە بەتەواوەتی بۆری هەناسەدان دادەخات بۆئەوەی خۆراك و شلەمەنی نەچێتە ئەو بۆریە و مرۆڤ تووشی خنكان نەبێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 2380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:08:56:22/11/2015