كونی بچووكی سەر گوێچكە چیە



" تەندروستی"

بەشێكی كەمی مرۆڤەكان كونێكی بچووك لەبەشی سەرەوەی گوێچكەیان هەیە یاخود لەهەر شوێنێكی دەرەوەی گوێچكە بەتایبەت لەناوچەی یەكگرتنی گوێچكە لەگەڵ دەموچاو.

بەپێی بۆچوونی پسپۆڕان هۆكاری بوونی ئەو كونە دەگەرێتەوە بۆ كەموكوڕی كاتی دروستبوونی منداڵ بەهۆی یەكنەگرتنەوەی بەشەكانی گوێچكە بەتەواوی و ئەو حاڵەتە بۆ یەكەمجار لەلایەن ڤان هیوسنگەر لەساڵی 1864دا تیشكی خرایەسەر.

بەگشتی بوونی ئەو كونە لەسەر گوێچكە مەترسیدار نیە ، بەڵام كاتێك میكرۆب و ڤایرۆس لەخۆدەگرێت دەبێتە هۆی هەڵاوسان و هەوكردن لەو كاتەدا دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت بۆ ووشكردنەوەی یاخود لابردنی بەتەواوی.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 4983 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:19:15/08/2017