نەشتەرگەری لابردنی وەرەمی مێشك
" تەندروستی"
وەرەمی مێشك، بریتیە لەكۆمەڵێك خانە كە بەشێوەیەكی ناسروشتی لەناو مێشك یاخود كەلەی سەر دروست دەبێت.
نەشتەرگەری لابردنی وەرەمی مێشك بەچەند رێگایەكی جیاواز دەكرێت كەتێیدا كاسەی سەر دەكرێتەوە بۆ لابردنی وەرەمەكە لەرێگەی بەكارهێنانی ئامێری زۆر وورد و هەستیارەوە.
كردنەوەی كاسەی سەر و گەیشتن بە وەرەم بەبێ زیان گەیاندن بەبەشەكانی دیكەی مێشك پرۆسەیەكی زۆر ئاڵۆزە، دەبێت پزیشك دڵنیابێت لە لابردنی وەرەمەكە بەتەواوی و سەلامەتی مێشكی نەخۆش.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 14489
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:14:06/07/2017