گرنگی فۆلیك ئەسید لە كاتی دووگیانیدا
" تەندروستی"
فۆلیك ئەسید (Vitamin B9) حەبێكی دروستكراوی بچووكە و ڕۆڵی زۆر گرنگ و گەورەی هەیە لە دروستبوونی دروستی مێشك و بڕبڕەی پشت لە هەفتەكانی یەكەمی دروستبوونی كۆرپەلە.
د.ڕاز سیروان قەرەداغی پسپۆری ژنان و مناڵبوون و نەزۆكی دەڵێت: هەموو دایكێكی دووگیان ڕۆژانە پێویستی بە بڕی 400 Mcg هەیە كە بڕێكی پێشنیاركراوی ڕۆژانەیە و دەبێت خانمان 3 مانگ پێش دووگیانی و 3 مانگی سەرەتای دووگیانی حەپی فۆلیك ئەسید بخۆن، چونكە كاریگەری گرنگی دەبێت لە دابەشبوونی وێڵاش و جەستەی كۆرپەلە و ڕێگریكردن لە ناتەواوی لە كۆئەندامی مێشك و دڕكەپەتك.
ووتی: توێژینەوەكان سەلماندوویانە بەكارهێنانی فۆلیك ئەسید (Folic Acid) ئەگەری تووشبوون بە ئۆتیزم و شێرپەنجەی خوێن لە داهاتووی منداڵەكە كەمدەكاتەوە و ئەگەری كەمخوێنی لە دایكەكە كەمدەكاتەوە.
د.ڕاز سیروان ڕایگەیاند: بەداخەوە زۆربەی خانمان دەوەستن تاكاتی پشكنینی دووگیانی و پاشان دەست دەكەن بە خواردنی فۆلیك ئەسید، بەڵام لەو كاتەدا زۆربەی قۆناغەكانی دروستبوونی كۆرپەلە دەستی پێكردووە، بۆیە زۆر گرنگە هۆشیاریان هەبێت لە گرنگی خواردنی ئەم حەپە بەتایبەتی سێ مانگ پێش دووگیانی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:33:24/05/2026