ئەنفلۆنزای وەرزی و ڕێگاكانی خۆپاراستن لەو پەتایە
" تەندروستی "
پەتای ئەنفلۆنزای وەزری نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و لەڕێگەی تێكەڵاویی و نزیكبوونەوە و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.
ئەم نەخۆشیە زیاتر لەكاتی سەرما و لەوەرزی پایز و زستان بەئاسانی و بەخێرایی دەگوازرێتەوە و بڵاودەبێتەوە و چەند نیشانەیەكی هەیە كەدیاترینیان بریتیە لە تا و ئازاری جەستە و ماسولكە، پێویستە لەكاتی تووشبوون بەئەنفلۆنزا پشوو بدرێت و شلەمەنی و شۆربا و شەربەتی پڕ ڤیتامین بخورێتەوە بۆ چاكبوونەوە.
نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەزری:
* بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەكی كتوپڕ.
* كۆكە و پژمین و زیادبوونی دەردراوی لووت.
* دروستبوونی ئازار لەماسولكە و جومگەكان.
* هەوكردنی قوڕگ و ئارەق كردنەوە.
* سەرئێشە و گێژبوون و هەستكردن بە ماندوێتی.
رێگاكانی خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای وەزری:
- بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەزری بە بەردەوامی.
- شووشتنی دەستەكان بەئاو و سابون بە بەردەوامی.
- دووركەوتنەوە لە دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاو و دەم.
- بەكارنەهێنانی كەلوپەلی كەسی تووشبوو بەئەنفلۆنزا.
- بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمین و كۆكە و دواتر فرێدانی.
- پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكان وەك مێز و كورسی دانیشتن.
- دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2032
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:17/12/2023