- ناساندن :
بینای سەنتەری چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست لە ساڵی 1960 دامەزراوە و پێشتر بنكەی تەندروستی خەباتی تێدا بوە ، دوای دروستكردنی بینا بۆ ئەو بنكەیە شوێنی بنكەكە بۆ ئەم سەنتەرە تەرخان كراو لە مانگی 9 ی 2010 دا ئەم سەنتەرە تێیدا دەستبەكار بووە و دواتریش كاری فراوانكردنی بۆ كراوە 5 ژووری تری بۆ دروستكراوە ، خزمەتگوزاریەكانی ئەم سەنتەرە بۆ هەموو شارەكانی سلێمانی و دەروروبەری و ئاوارەكانە .
- دیدگای سەنتەر :
بەهۆی بچووكی شوێنەوە ئەم سەنتەرە نەیتوانیوە خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەش بكات ئەگەر بینا بۆ ئەم سەنتەرە دابین بكرێت ، دەتوانرێت لە داهاتوودا خوزمەتگوزاری زیاتری تێدا پێشكەش بكرێت وەك لێزەرو جوانكاری پێست و ئەنجامدانی نەشتەرگەری ورد .
- ئامانجی سەنتەر :
خزمەتكردنی زیاتری نەخۆش و بەدواداچوون بۆ ئەو نەخۆشیانەی وەكو سەدەفیە و دەردە ماسی و بەڵەك بەڵەك بوونی پێست و پەرەپێدانی توانای پزیشكان و كارمەندان و خوێندكارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و بۆردی عەرەبی و كوردستانی لەناو سەنتەرەكە لەخۆدەگرێت.
- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر :
لەم سەنتەرە 25 پزیشكی پێست كاردەكەن كە 15 یان بروانامەی زانكۆ و 6 یان بروانامەی دبلۆم و یەك پزیشكیشیان بروانامەی ماستەر و 3 یان بروانامەی بۆرد و دكتۆرای هەیە، یەك دەرمانسازیش لەم سەنتەرە هەیە كە دەرچووی زانكۆیە.
هەروەها 4 پەرستیاریش هەیە كە 2 یان بروانامەی خوار پەیمانگا و 2 پەرستیاریشیان بروانامەی پەیمانگایان هەیە، 4 كارمەندی كارگێریش لەم سەنتەرە كاردەكەن كە بروانامەی پەیمانگا و ئامادەییان هەیە.
هەر لەم سەنتەرە 2 كارمەندی تەكنیكی كاردەكەن كە یەكیان بروانامەی خوار پەیمانگا و ئەوی تریان بروانامەی پەیمانگای هەیە،هەروەها یەك كارمەندی گرێبەستیش لەم سەنتەرە كاردەكات .
- جۆری خزمهتگوزارییە پزیشکی و تاقیگهییەكان :
سەنتەرەكە نەشتەرگەری گەورەی تێدا نیە ، بەڵام هەموو نەشتەرگەریەكی وردی پەیوەست بەپێستی تيدا ئەنجام دەدرێت وەكو لابردنی بالوكە و خاڵ و گۆشتی زیادەو وەرگرتنی biopsy و بەكارهێنانی مادەی نایتروزو ئۆكساید بۆ لابردنی پەڵەی رەش و كیسی چەوری ، هەروەها پشكنینی خوێن وەك ( CBCk ESRk ) ، پشكنینی كیمیایی و هیماتۆلۆجی و پاراسایت و وردبینە زیندەوەرەكان و هەر لەم سەنتەرەدا تیشكی ( پۆڤا ) هەیە كە بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی وەكو ( سەدەفیە و دەردە ریوی و هەستیاری بەهیز) .
- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - گەرەكی خەبات- نزیك فولكەی دەستاڕەكە )
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3267449 )