سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری
تایبەت " تەندروستی"
- ناساندن :
سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری لە 9ی 10ی2010 دامەزراوە، خزمەتگوزارییەكانی بە شێوەیەكی گشتی بۆ سەرجەم ناوچە جوگرافیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیە، هەموو پسپۆڕیەكانی تایبەت بە ئیش و كاری ددان لە خۆ دەگرێت بە تایبەتیش ( نەشتەرگەری گەورە و بچووك، دروستكردنی ددان، ڕاست كردنەوەی ددان، ... هتد ).
- دیدگای سەنتەر :
* گرتنەبەری هەموو ڕێكارە خۆپارێزییەكانی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەكان بە تایبەتی نەخۆشییەكانی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.
* پەرەدان بە توانای سەنتەرو خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر بۆ هاووڵاتیان.
* زیادكردنی كادرو پزیشك تا بتوانرێ خزمەتی باشترو چاكتر بە هاووڵاتیان بكات.
- ئامانجی سەنتەر :
1- نەخۆش بۆی هەیە تێ بگات چ جۆرە كارێكی بۆ دەكرێت مافی ئەوەی هەیە پرسیار بكات و وەڵامەكەی وەربگرێتەوە.
2- لە سەنتەرەكەدا هەموو هەوڵێك ئەدرێت بەڵام ئەوە ئەركی دەزگاكانی تەندروستیە كە سەلامەتی تەندروستی ژینگەیی دابین بكات بۆ هاووڵاتیان.
- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر :
لەم نەخۆشخانەیەدا 26 پزیشكی پسپۆڕی ددان هەیە و 9 پەرستیاریش لەم سەنتەرە كاردەكەن كە 4 یان بروانامەی خوار پەیمانگان و 5 یان بروانامەی پەیمانگایان هەیە، هەر لەم سەنتەرە 32 كارمەندی كارگێڕی كاردەكەن .
- جۆری خزمهتگوزارییە پزیشکی و تاقیگهییەكان :
* چارەسەریەكانی نەخۆشیەكانی دەم و ددان .
* چارەسەری نەشتەرگەری دەم وددان .
* خزمەتگوزاری تاقیگەی دروست كردنی ددان .
* خزمەتگوزاری تاقیگەی ڤایرۆسات .
* خۆپاراستنی تەندروستی .
* خزمەتگوزاری تیشكی ددان X-ray/ OPG .
- چۆنیەتی پەیوەندیكردنی بە سەنتەرەكەوە:
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
سلێمانی –گەرەكی قڕگە - تەنیشت نەخۆشخانەی هیوا
ئهم بابهته 7561
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:44:21/12/2015