سەنتەری راهێنانی فێركاری منداڵان
تایبەت " تەندروستی"
- ناساندنی سەنتەرەكە:
*سەنتەری ڕاهێنانی فێركاری منداڵان، سەنتەرێكە بۆ چارەسەر و ڕاهێنانەوەی سروشتی و دەروونی و كۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی كەم توانا لەتەمەنی یەك ڕۆژیەوە هەتا 12 ساڵی.
ئەم سەنتەرە لەڕۆژی دامەزراندنیەوە ،هەتا ئێستا توانیویەتی 30 هەزار و922 منداڵ لای خۆی تۆمار بكات و بەشێوەیەكی بەردەوام خزمەتگوزاریان پێشكەش بكات. لەبەر ئەوەی لەم سەنتەرە نەخۆشەكان بەشێوەیەكی كاتی دەمێننەوە ،بۆیە لەكاتی ئێستادا قەرەوێڵەی نیە بۆ مانەوەی نەخۆش.
ئەم سەنتەرە لە 21/8/1993 دامەزراوە و بەپێی گەشەكردنی بەشەكان و فراوانبوونی خزمەتگوزاریەكان لەساڵانی ( 1995، 1997، 1998) لەسەر ئەركی ڕێكخراوی ئەكۆرن چەند جارێك نۆژەن كراوەتەوە، خزمەتگوزاریەكانی دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی دەگرتەوە،بەڵام لەگەڵ گەشەكردنی تواناكان و بەرە و پێشچوونی ئاستی خزمەتگوزاریەكان،هەموو سنوری پارێزگای سلێمانی گرتەوە هەروەها لەگەڵ زۆر بوونی ژمارەی نەخۆشەكانی ،ئەم سەنتەرە چەندین یەكەی نوێی لە ناو قەزاو ناحیەكانی پارێزگاكەدا كردەوە، وەكو یەكەكانی ناو شارۆچكەكانی ( كەلار، چەمچەماڵ، ڕانیە، چوارقوڕنە، قەڵادزێ، هەڵەبجەی تازە، هەڵەبجەی شەهید، سید سادق، پێنجوێن، دەربەندیخان، پیرەمەگرون، چوارتا ) كە ڕاستەوخۆ لەلایەن سەنتەرەكەوە لەڕووەكانی لۆجستی و زانستیەوە ئیدارە دەكرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا بە مەبەستی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ زۆرترین نەخۆش ،ئەم سەنتەرە هەستاوە بەكردنەوەی چەندین ناوەندی ناردنی نەخۆش واتە (احالە)، لەناو چەندین سەنتەرو مەڵبەندو نەخۆشخانەكانەوە كەژمارەیان دەگاتە(44) ناوەند .
-دیدگای سەنتەرەكە :
* خستنەوە كاری هەموو ئەو هۆبانەی بەهۆكارە جیاجیاكان لەماوەی ڕابردوودا لەكار وەستێنراوون، وەك یەكەكانی ( میوزیك تیراپی – هایدرۆتیراپی – قاوشی خەواندنی نەخۆش بۆ چاودێری و ڕاهێنانی بەردەوام و چارەسەری منداڵ ).
* كردنەوەی بەشێكی چارەسەری سروشتی بەهەمان تایبەتمەندی و خزمەتگوزاریەكانی بەشی منداڵان، بۆ نەخۆشە كەم تواناكانی تەمەن سەرو ( 12) ساڵ ( چونكە وەك پێشتر باسمان كردن كەسەنتەرەكەی ئێمە توانای خزمەتگوزاری گەیاندنی تەنها بەهەتا تەمەنی 12 ساڵ هەیە )، ئەو نەخۆشانەی لای ئێمەوە دەرچوون لەدوای گەیشتنیان بەو تەمەنە، بەداخەوە هیچ شوێنێكی تر نییە كەبیانگرێتە خۆ بۆ بەردەوام بوونی چارەسەر و هێشتنەوەیان بەتەندروستی .
* برەودان بە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریەكان لەدوای دەوامی فەرمی، ئەویش بەكردنەوەی سەنتەرێكی ڕاوێژكاری بەكرێیەكی ڕەمزی ( نرخی تێچون ) بۆ هەموو نەخۆشەكان.
* خستنەوەگەڕی بەرنامەی سەردانی ماڵی نەخۆش (Home Visits) وەك بەشێكی تەواو كاری لەپرۆسێسی چارەسەری ڕاهێنانەوەی سروشتی.
* كردنەوەی یەكەی فێركردنی بەردەوام بۆ كارمەندان.
-ئامانجی سەنتەرەكە:
1-پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ڕاهێنانەوە و چـارەسەركردنی تایبەت بەمنداڵی كەم تـــــوانا لەڕووی: چارەسەری سروشتی ، پێدانی كەرەستەو پاڵپشت، چاودێری گەشە و تەندروستی مناڵان، دەستنیشانكردنی هۆكارەكانی نەخۆشی كەم توانایی، پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری دەروونی و كۆمەڵایەتی ، تۆماركردنی نەخۆش و دروستكردنی فایلی تایبەت بۆیان و پاراستنیان)
2- هەڵسەنگاندنی ساڵانەی هاتن و تۆماركردنی نەخۆش بۆ بەدەست هێنانی زانیاری لەسەر بەشێك لە هۆكارەكانی كەم توانابوون لە منداڵاندا.
3-ڕاهێنان و فێركردنی بەر دەوامی كارمەندانی بواری چارەسەری سروشتی .
4- ڕاهێنان و فێركردنی خوێندكارانی پەیمانگای بەشی چارەسەری سروشتی .
5-برەودان بە بەرزكردنەوەی كوالێتی خزمەتگوزاری دەستنیشانكردنی نەخۆشی و چارەسەر كردنی .
6. دروست كردن و فەراهەمكردنی ژینگەیەكی لە بار بۆ كاركردن بۆ كارمەندان و نەخۆش .
7. سود وەرگرتن لە توانا و هەماهەنگیكردن لەگەڵ ڕێكخراوەNGO یەكان و حكومیەكانی تایبەت بەم بوارە بۆ برەودان بە ئاستی خزمەتگوزاری ڕاهێنانەوە .
- سەرچاوە مرۆییەكانی سەنتەرەكە :
* لەم سەنتەرە 2 پزیشكی گشتی كاردەكەن كە بڕوانامەی زانكۆیان هەیە،یەك دەرمانسازیش هەیە كە بروانامەی پەیمانگای هەیە ،لەم سەنتەرە پزیشكی ددان نیە ،2 پزیشكی منداڵانیش لەم سەنتەرە هەیە كە بروانامەی ماستەریان هەیە،هەر لەم سەنتەرە 15 پەرستیار كار دەكەن كە 7 یان بڕوانامەی خوار پەیمانگایان هەیە و 9 پەرستیاریش بڕوانامەی پەیمانگایان هەیە.
ژمارەی كارمەندانی كارگێرش بریتیە لە 49 كارمەند كە 40 یان بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە و 2 یان بروانامەی پەیمانگا و 7 یان بروانامەی زانكۆیان هەیە،كارمەندانی تەكنیكیش ژمارەیان 10 كارمەندە 7 یان بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە و 3 یان بروانامەی پەیمانگایان هەیە،هەروەها لەم سەنتەرە 3 پاسەوان هەیە لەگەڵ 25 چارەسەركاری سروشتی كە بروانامەی پەیمانگایان هەیە.
ڕۆژانە یەك پزیشكی پسپۆڕی ڕاوێژكاری شكاوی سەردانی سەنتەرەكە دەكات، هەروەها یەك پزیشكی منداڵانیش بە پێی خشتەی فەرمی كاری خۆیان سەردانی مەڵبەندەكە دەكەن.
- جۆری خزمەتگوزاری ( پزیشكی تاقیگەیی ):
* چارەسەری هەناوی: چارەسەر كردنی حاڵەتە جۆر بەجۆرەكانی كەم توانایی منداڵانی وەك ( ئیفلیجی مێشك، دەرچونی سمت، شێواوی پەلەكانی سەرەوە، شێواوی پەلەكانی خوارەوە، ئاوبەندی سەر، پێ قرژانگ ، بڕبڕەی دووفاق، خواری مل، پوكانەوەی ماسولكە، دواكەوتنی گەشە، كۆنیشانەكانی داون، ئفلیجی بازوو، كێشەكانی ڕەفتار، كەمتوانایی لەفێربوون ).
* چارەسەری پزیشكی: دەست نیشان كردنی جۆری نەخۆشی كەمتوانایی - تۆماركردنی زانیاری پزیشكی لەسەر فایلی نەخۆش بۆ بەدواداچونی درێژخایەن - بەدواداچونی نەخۆش لە ڕووی تەندروستی بەر ەو پێشچونی تەندروستی - ڕەوانەكردنی بۆ یەكەكانی ڕاوێژكاری بۆ چارەسەری پێویست چ لە ناوە یان دەرەوەی سەنتەرەكە - پێشكەشكردنی ئامۆژگاری و زانیاری پێویست لەسەر نەخۆشیەكان.
* چارەسەری سروشتی: دەستنیشان كردنی جۆری كەموكوڕی نەخۆشەكە - پێشكەشكردنی چارەسەری سروشتی لە ڕاهێنانەوەی سروشتی و وەرزشی تایبەت بەنەخۆشەكانی ناوشارو دەرەوەی شار - پێدانی سپلنت - ئامۆژگاری دایكی نەخۆش و ڕێنمایی كردنی تایبەت - بەدواداچونی بەردەوام بۆ بەرەوپێشچونی چارەسەرەكان و هەڵسەنگاندنیان.
* خزمەتگوزاری وەرشەی ئۆرتۆپییدیك: دروست كردنی پاڵپشتی قایش بۆ دەرچونی سمت - دروست كردنی پاڵپشت - دروست كردنی كەرەستەی پاڵپشتی نەخۆش لەئاسن و تەختە - دروستكردنی پێڵاوی تایبەت - دووبارە چاكردنەوە ی كەرەستەو پاڵپشتەكان.
* خزمەتگوزاری تیشك وسۆنار: تەنها تیشكی ئێكسی ئاسای دەگرین بۆ مناڵان ، سۆنەر لە داهاتوویەكی نزیدا دەكرێتەوە.
* چارەسەری نەشتەرگەری: ڕاوێژكاری نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی ، و ئەنجامدانی نەشتەرگەریە پێویستیەكانیش لە دەرەوەی سەنتەرەكە ئەنجام دەدرێت.
* چارەسەری تاقیگە: لەم كاتەدا پێویست نییە .
* خزمەتگوزاری بەشی تۆماری فایل: دروست كردنی فایل بۆ نەخۆش و پاراستنیان و ئەرشیف كردنیان بۆ مەبەستی بەدواداچونی بەردەوام.
- چۆنیەتی پەیوەندی كردن بە سەنتەرەكەوە :
* ناونیشانی و شوێنی جوگرافی:
سلێمانی- چوارباخ - نەخۆشخانەی نەشتەرگەری چوارباخی كۆن.
*ژمارەی تەلەفۆن: 3207164
*ئیمەیڵ: TCRCSULI@yahoo.com
ئهم بابهته 7148
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:39:20/12/2015