كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسیجی پزیشكی
" تەندروستی "
كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسیجی پزیشكی پێك دێت لەدوو هێڵی بەرهەم هێنانی ئۆكسجین، هەر هێلێك توانای بەرهەم هێنانی 200 بوتڵ ئۆكسجینی هەیە لەرۆژێكدا، ئەم كارگەیە ئۆكسجین بۆ هەموو نەخۆشخانەكانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری و نەخۆشخانەكانی شۆڕش دابین دەكات.
كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسیجی پزیشكی لەرۆژانی جەژن و رۆژانی پشوودا بەردەوامە لەكاركردن بەپێی پێویستی ئۆكسجین، ئەم كارگەیە هەموو بوتڵێكی ئۆكسجینی بچووكی ناو ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن و بەشەكانی فریاكەوتنی خێرا لەناو شار و دەرەوەی شار دابین دەكات.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 796
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:07:09/07/2023