سەنتەری تیشك



تایبەت " تەندروستی"

ناساندن:

سەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی سەنتەرێكی تایبەتمەندە بەتیشك لەساڵی 2005 دامەزراوە و بەردەوام كاردەكات بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان، بەهۆی زۆری فشاری حاڵەتەكانی MRI و بۆ حاڵەتە كتوپڕەكانی ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت زووتر پشكنینیان بۆ بكرێت و بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەر دەوامی بەیانیان و نزیكبوونەوەی كاتی پشكنینەكان، لەساڵی 2007 وە بەشی راوێژكاری ئێوارانی سەنتەری تیشك كراوەتەوە.

جۆری خزمەتگوزارییەكانی سەنتەر:

* خزمەتگوزارییەكانی بریتین لە هەموو جۆرەكانی تیشكی (MRI) داخراو و كراوە واتە (CLOSE) و (OPEN).
* پشكنینی (CTscan)  و تیشكی ڕەنگاوڕەنگ و ڕەش و سپی.
* بەشی (مامۆگراف) كە تایبەتە بەتیشكی سنگی ئافرەتان لەگەڵ بەشی سۆناری (دوبلر) واتە رەنگاورەنگ لەگەڵ سۆناری ئاسایی.

بەشەكانی سەنتەر:

1- بەشی ئامێری (MRI): سەنتەری تیشك خزمەتگوزاری تیشكی (MRI) لەساڵی 2006 وە دەستیپێكرد بەئامێرێكی چینی لەجۆری MRI كراوە و پاشان بۆ بەرزركردنەوەی خزمەتگوزاریەكان بۆ ئاستێكی پێشكەوتوو هاوشێوەی وڵاتانی جیهان ، ئامێرێكی نوێ لەجۆری (MRI) داخراو (1.5) تیسلا  ئەڵمانی دانرا كە ئامێریكی زۆر پێشكەوتووە و پشكنینەكانی لەسەر ئاستی ناوچەكە كەم وێنەیە.



2-  بەشی ئامێری (CT scan): ئەم ئامێرە یەكیكی ترە لەبەشە گرنگەكانی تیشك و ئەو خزمەتگوزارییە لەساڵی 2005وە بەردەوامە كەپێشتر هەر بەئامێری چینی و پاشان ئەویش  گۆڕدرا  بەئامێرێكی  نوی  لەجۆری (CT scan 64) سلایس  ئەڵمانی كەئامێریكی پێشكەوتووە و خزمەتگوزاریەكانی بەردەوامن بەستافێكی كارامە و شارەزا.



3- بەشی تیشكی ڕەنگاو ڕەنگ: ئەم بەشە یەكێكی ترە لەبەشە گرنگەكانی تیشك و ئەو خزمەتگوزارییە لەساڵی 2005وە بەردەوامە بەئامێرێكی نوێ لەجۆری (شیماتزۆ) ژاپۆنی كە ئامێریكی پێشكەوتووە.



4- بەشی تیشكی ئاسایی (Xray):  بەشی تیشكی ئاسایی لەساڵی 2005وە بەردەوامە كەئەویش بەئامێرێكی نوێ لەجۆری (cr) ئەڵمانی كەئامێریكی پێشكەوتووە.



5- بەشی سۆنار (u.s): ئەمەش بەشێكی گرنگی سەنتەرەی تیشكە بۆ  دەست نیشانكردنی نەخۆشییەكان و ئەم خزمەتگوزارییە لەساڵی 2006وە بەردەوامە بەچەند ئامێریكی پیشكەوتووی وەك (فیلیپس- سیمینس) ئەڵمانی كە سۆناری ئاسایی و ڕەنگاوڕەنگ ئەنجام دەدرێت.

چۆنیەتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە:

ناونیشان و شوێنی جوگرافی: سلێمانی / شەقامی قەنات - نەخۆشخانەی فێركاری 
ژمارە تەلەفون: 3270559 - 3270987



ئه‌م بابه‌ته 6873 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:21:09/05/2017