نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری
- ناساندن :
نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەساڵی
1996 دروستكراوە و لەساڵی 1998 گەورەكرا و
لەساڵی 2004 لەلایەن رێكخراوی ئێمرنجسی ئیتاڵی پەرەی پێدراوە و
2013 نۆژەنكراوەتەوە ، ئەم نەخۆشخانەیە چارەسەرو تیمارو جوانكاری بۆ ئەو كەسانە دەكات كە روووبەرووی رووداوی سووتان بوونەتەوە یان بەهۆی زگماكی یان رووداو جەستەیان شێواوە.
ئەم نەخۆشخانەیە پێكدێت لەپسپۆریەكانی بەشی ( سووتان ) و ( جوانكاری )، خزمەتگوزاریەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی بە قەزاو ناحیەكانەوە ، هەروەها سەرەڕای ئەوە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە ئاوارەكانی نیشتەجێی سنورەكەش دەكات.
- ژمارەی قەرەوێڵەكان ئەم نەخۆشخانەیە پێكدێت لە (
79 ) تەخت، لەو ژمارەیەش (
57 ) یان بۆ نەخۆش دابینكراوە و (
5) تەخت بۆ حاڵەتی فریاكەوتن تەرخانكراوە.
- دیدگای نەخۆشخانە :
باشترخزمەتكردنی نەخۆش بەشێوەیەكی سەردەمیانە لەرووی توانای تەندروستی و خزمەتگوزاریەوەو كەمكردنەوەی شێواوی جەستە لەكۆمەڵگەدا.
- ئامانجی نەخۆشخانە :
* چارەسەركردنی برینداری سووتان و توشبووان بە شێرپەنجەی پێست و شێواوی جەستە بەهۆی رووداو و زگماكیەوە.
* چارەسەركردنی حاڵەتی بەركەوتن بەڕووداوەكان، نەخۆشی شەلەل دەماغ و برینی سەر جێگا.
- جۆری خزمهتگوزارییە پزیشکی و تاقیگهییەكان :
* پسپۆڕی یان جۆری خزمەتگوزاری : نەشتەرگەری سووتاوی ، نەشتەرگەری جوانكاری.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی : پشكنینی خوێن ، پشكنینی میز ، كیمیایی ، ووردبینە زیندەوەرەكان.
*
خزمەتگوزاری تیشك وسۆنار: تیشك.
* بەشی دەروونی: لەكاتی چارەسەركردنی نەخۆش رێنمایی دەروونی دەدات بە نەخۆش.
* بەشی ئامادەكردنی وێڵاش بۆ چارەسەركردنی سووتای.
* بەشی ئینفێكشن كۆنترۆڵ: بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی ووردە زیندەوەرەكان (بەكتریا ، ڤایرۆس ، كەڕوو ) لەنێوان نەخۆشەكان.
- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە:
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - گەرەكی شێخان ).
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3207437 ، 3208491 ، 3202528).
* ئیمەیڵ : ( burn plastic hospital @yahoo.com ).
ئهم بابهته 6079
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:36:29/12/2015