نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری


" تەندروستی"

- ناساندن :

نەخۆشخانەی فێركاری لەساڵی 1975 تەواو بووەو بەردەوامە لەكاركردن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، لەساڵی 2000 ئەم نەخۆشخانەیە نۆژەن كراوەتەوە.

لەم نەخۆشخانەیە كاری نەشتەرگەری (عملیات) بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت، هەندێ‌ جاریش چارەسەری نەخۆش دەكرێت بەبێ‌ ئەنجامدانی كاری نەشتەرگەری، زۆربەی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن داخڵكراون بۆ تەواوكردنی چارەسەرو ئەنجامدانی كاری نەشتەگەری یان چارەسەری پێویست رەوانەی ئەم نەخۆشخانەیە دەكرێن.

- ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە ( 303 ) تەختە و خزمەتگوزاریەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی، هەروەها سەرەڕای ئەوە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بەپارێزگاكانی تر و ئاوارەكانی دەرەوەی هەرێم و ئاوەرەكانی سوریا دەكات. 

- ئامانجی نەخۆشخانە :

بریتیە لە پێدانی زانیاری دەربارەی نەخۆشخانەی فێركاری وە دیاری كردنی ئەو كارانەی ئەنجامی دەدات ڕۆژانە لەلایەن پزیشكان و كارمەندانەوەو دیاریكردنی كەموكورتیەكان كە پێویست دەكات پێداچوونەوەی بۆ بكرێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان لەڕووی تەندروستیەوە.

- بەشانەكانى نەخۆشخانە :

* بەشی نەشتەرگەری گشتی.
* بەشی نەشتەرگەری ئیسك و شكاوی.
* بەشی نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی( كۆئەندامی میز).
* بەشی نەشتەرگەری دەم و ڕوو و شەویلگە.
* بەشی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆریەكانی خوێن.
* بەشی تاقیگە ( هیماتولوجی، هستوپاسولوجی ، پاراسایت ، ڤایرۆسات ، كیمیا ، بەكتریۆلۆجی، بانكی خوێن ).
* بەشی تیشك (  تیشكی ئاسایی + سۆنەر ، MRI ، CT  ).

- دیدگای نەخۆشخانە :
 
زیاتر ئەنجامدانی كاری نەشتەرگەری بۆ ( نەشتەرگەری، شكاوی ، یۆرۆلۆجی، نەشتەرگەری دەم و روو شەویلگە، نەشتەرگەری سنگ).

- ئامانجنی نەخۆشخانە :

1- ئەنجامدانی كاری نەشتەركاری و چارەسەر بۆ نەخۆش . 
2- پابەندبوون بە پێدانی مافی نەخۆش و كارئاسانی كردن لەڕووی تەندروستیەوە.
3- پەرەپێدانی تەواوی زانیاریە تەندروستیەكان بۆ ( پزیشكان ، كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی و تەكنیكی ) ناردنیان بۆ خولی تایبەت لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم.
4- دانانی بەشی خزمەتگوزاری لەنەخۆشخانە بەمەبەستی بەئاگابوون لەپاكوخاوێنی و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆش و كارمەندان لەڕوی ( ئوتێلەوانی ، خواردن ، پاك و خاوێنی ).
5- دانانی بەرنامە بۆ چاككردنی ئەو كەم و كوڕیانەی كە هەیە لە نەخۆشخانەكەدا كەتوانای چارەسەركردنیان هەیە. 
6- ئەنجامدانی تۆژینەوەی زانستی و كارگێڕی بەمەبەستی پێشخستنی نەخۆشخانە لەڕووی تەندروستی و ئیداریەوە.

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان : 

* چارەسەری نەشتەرگەری گشتی: نەشتەرگەری گشتی ، نەشتەرگەری ئیسك و شكاوی ، نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی ، نەشتەرگەری دەم و ڕوو شەویلگە ، نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆریەكانی خوێن.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: بكتریۆلۆجی ، هستوپاسۆلۆجی ، پاراسایت ، كیمیا ، ڤایرۆسات ، بانكی خوێن ، ڕاكێشانی خوێن ( سحب الدم ).
* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنەر: تیشكی ئاسایی ، تیشكی هەناو بینی ، سۆنەر ، C.T ، MRI .


- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بەنەخۆشخانەكەوە :

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی – شەقامی زانكۆ ) .
ژمارەی تەلەفۆن : ( 3270561 یان 3270562 یاخود 3270563 ).





ئه‌م بابه‌ته 15676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:24:15/12/2015