نـه‌خـۆشخـانـه‌ی سـۆزی ده‌روونـی
" تەندروستی"
- ناساندن :
نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی ئـه‌و نه‌خۆشـخانه پـڕ سـۆزه ده‌روونیه‌یه که له‌به‌رواری 15/3/2009 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌هـاوکاری یه‌کێتی ژنـانی کوردسـتان کراوه‌ته‌وه و له 20/6/2009 ده‌سـتی کـردووه به نه‌خۆش وه‌رگـرتـن و تـا ئێـستـاش هـه‌ر بـه‌رده‌وامـه له خـزمـه‌تـکردن به نه‌خۆش و چاودێری کردنیان.
- ژماره‌ی قه‌ره‌وێڵه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بریتییه له ( 65 ) تەخت.
- خـزمـه‌تگوزارییه‌کـانی بۆ هه‌مـوو عێراق و نـاوچه‌کـانی کوردسـتانـه بـه‌بـێ جـیاوازی ، جیاوازی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌گه‌ڵ نـه‌خۆشخـانه‌کانـی تر ئه‌وه‌یه که نه‌خۆش به‌بێ یاوه‌ر (مرافق) ده‌مێنـێـتـه‌وه لـه نـه‌خـۆشـخانـه‌دا له‌لایـه‌ن پـزیشك و کـارمه‌ندانـی تـه‌ندروسـتـی و تـوێـژه‌ری ده‌روونـی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه چاودێری ده‌کرێت.
نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی پێك هاتووه له ( 37 ) به‌ش که هـه‌ریـه‌کـه‌یان ڕۆڵ و گرنگی خۆی هه‌یه له‌به‌ره‌و پێش بردن و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی ناو نه‌خۆشخانه.
- بـه‌شه گرنگەكان :
1- کاری ده‌ست :
ڕۆژانه نه‌خۆشه‌کان بۆ ماوه‌ی کاتژمێر و نیوێك سه‌ردانی ژووری کـاری ده‌سـت ده‌که‌ن ، بۆ مه‌بـه‌سـتی چـنین و ئـیـشی نقـێم و مـوور و زه‌نگـیانــه و مێخـه‌ك دروسـت کـردن و چه‌نـدین پـێداویسـتی و جـوانـکـاری نـاوماڵ.
2- به‌شی وێنه کێشان :
ئـه‌م بـه‌شه لـه‌لایـه‌ن مـامـۆسـتای وێـنه کـێشان به‌ڕێوه ده‌برێت و ڕۆژانه نه‌خۆشه‌کان بۆ ماوه‌ی کاتژمێر و نیوێك سه‌ردانی ده‌که‌ن.
3- به‌شی کتێبخانه :
یه‌کێکه له‌و به‌شـانه‌ی که ڕۆژانه نـه‌خـۆشـه‌کـان سه‌ردانی ده‌که‌ن و بـه حه‌زو ئاره‌زوی خۆیان کتێب ده‌خوێننه‌وه هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی چـیرۆك بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که خوێـنده‌واریـان بـیـرچـۆتـه‌وه لـه‌لایـه‌ن کـارمـه‌نـدی کتێبخانه‌وه.
4- به‌شی ئارایشتگا :
ئـه‌م بـه‌شه که‌سێکی تایبه‌تمه‌ند به بواری جوانکاری به‌ڕیوه‌به‌ی ده‌بات که تیایدا گرنگی ده‌درێت بـه جـوانکـاری ڕوخـسار و شـێوازی ڕێکـردن و بڕین و بۆیه‌ی قژی نه‌خۆشه‌کان.
5- چالاکی وه‌رزش :
پێك هاتووه له‌م به‌شانه‌ی لای خواره‌وه :
- یاریگای تاتان ، له‌کاتژمێر (
9:00 ) بۆ (
10:30 ) نه‌خۆشه‌کان له یاریگاکه‌ن.
- ژووری ڕاهێنانی جه‌سته‌يی ( چاره‌سه‌ری سروشتی ) ، لێرەدا له کاتژمێر ( 9 بۆ 11 ) نه‌خۆشه‌کان لـه‌سـه‌ر ئـامـێره‌کـان وه‌رزشـیان پـێ ده‌کـرێـت بـه تایبه‌تـی ئه‌وانه‌ی کێشیان زۆره وەك ئامێرەكانی ( مشی پابت ، پـاسـکـیـل ، Rolin ، Fit massag ، Qudriceps ، Massag ، ئین فرارێد ).
- ژووری تێنس ، له کـاتژمێر (10:30 ) نـه‌خـۆشـه‌کـان دوو دوو ده‌بـرێن بۆ ئه‌م ژووره بۆ یـاری تـێنس لـه لایــه‌ن مـامـۆسـتـای وه‌رزشەوە.
- هـۆڵی وه‌رزش ، له کاتێکدا که‌ش و هه‌وا زۆر سارد بێت نه‌خۆشه‌کان نابرێنه ده‌ره‌وه بۆ یاریـگاکـه ده‌بـرێن بـۆ هۆڵی وه‌رزش که زیاتر له‌م هۆڵه وه‌رزشی سویدیان پـێ ده‌کرێـت بـه بـه‌کارهـێـنـانی مـۆسیـقای تـایـبه‌ت بـه‌م وه‌رزشه.
- دیدگای نه‌خۆشخانه :
ئامـانجـی ئـه‌م نه‌خۆشخـانه‌یه چاککردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی نه‌خۆش و دووبـاره گـه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو کۆمه‌ڵگـه‌و خـێزان بـه‌شـێوه‌یـه‌کی ده‌روون ئارام و ته‌ندروست.
- ئامانجی نه‌خۆشخانه :
پـێـشکــه‌شکـردنی خـزمه‌تـگوزاری تـایبـه‌ت بـه نـه‌خـۆش وه‌ك :
1- پـێـدانـی ده‌رمـان ڕۆژانه به پـێ ی پێـویسـت .
2- شۆردنی نه‌خۆش له‌لایه‌ن کارمه‌ندی ته‌ندروستی و پیشه‌ییه‌کانه‌وه هه‌فته‌ی (2 - 3 ) جار .
3- پــاك ڕاگــرتـنــی نـه‌خــۆش و چـــاودێـــری کـردنـی .
4- بردنی نه‌خۆشه‌کان بۆ ژووری نان خواردن سێ ژه‌م .
5- پشکنینی تاقیگه‌یی و ناردنی نه‌خۆش بۆ لێدانی ته‌زووی کاره‌با ئه‌گه‌ر پێویست بکات .
هەروەها لەگەڵ ئەو ئامانجانەشدا پـه‌ره‌دان به مـافه‌کـانی نه‌خـۆش و ڕێنمایی کردنیان له لایه‌ن توێژه‌ری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بۆ یـارمـه‌تیـدان لـه گـیروگـرفـته کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌کانی نه‌خۆش و بردنی نه‌خۆشه‌کان بۆ باخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌و چاودێری کردنیان ئامانجێكی دیكەی نەخۆشخانەكەیە .
- ئامانجه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه :
1- سـه‌ردانـی کـردنـی مـاڵی ئـه‌و نـه‌خۆشانه‌ی که نێردراونه‌ته‌وه بـۆ ماڵه‌وه له‌لایه‌ن ( توێژه‌ری ده‌روونی + توێژه‌ری کۆمه‌ڵایـه‌تـی + کارمه‌ندی ته‌ندروستی + نوێنه‌ری یه‌کێتی ژنان ) بـۆ ئـاگـاداربوون له بـاری تـه‌نـدروسـتی نـه‌خـۆش .
2- بـردنی نه‌خـۆشـه‌کـان بۆ سه‌یران و بازاڕه‌کان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنـی کاتێـکی خـۆش و دابـینکردنـی پێـداویـسـتیه‌کانیان .
- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان :
نـه‌خۆشـخانـه‌ی ســۆزی ده‌روونــی چـاره‌سـه‌ری هـه‌نـاوی و نـه‌شتـه‌رگه‌ری و خـزمه‌تـگوزاری تیـشك و سـۆنـار نـیه به‌ڵام خزمه‌تگوزاری تاقیگه‌يی هه‌یه که بریتین له :
خزمه‌تگوزاری تاقیگه‌یی :
- Hematology ( WBC ، PCV ، ESR ) .
- Chemestry ( Triglyceride ، Cholesterol، Creatine ، Blood urea، Albumine ، HDL ، Sugar) .
- هه‌روه‌ها پشکنینی ( GUE ) (GSE ) ده‌کرێت .
- ئه‌مه جگه له هه‌ندێك شیکاری خێرا وه‌ك ( Serology ، Virology ، Pregnancy test) .
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی / تاسڵوجه ، نزیك کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه ) .
ئه‌م بابه‌ته 7090
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:11:20:24/11/2015