بنكەی تەندروستی پیشەسازی تانجەرۆ كرایەوە
" تەندروستی "
ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی و خێرخوازان و كەسایەتیەكانی سلێمانی، بنكەی تەندروستی پیشەسازی تانجەرۆ كرایەوە كە لەسەر ئەركی دوو خێرخوازی شاری سلێمانی دروست كراوە.
د.سەرخێڵ ئاراز لە وتەیەكدا بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی ئەو دوو خێرخوازەی كرد كە هەمیشە ڕۆڵیان هەبووە لە خزمەتكردنی كەرتی تەندروستی و ڕایگەیاند: ئەم جۆرە كەسایەتیانەی لەم شارەدان جێگەی شانازین كە بەردەوام هاوكاری كەرتی تەندروستی بوون.
وتیشی: ئەو بنكە تەندروستیە لەم ناوچەیەدا ڕۆڵی گرنگی دەبێت بۆ چارەسەركردنی هاووڵاتیان و چارەسەری سەرەتایی و پێدانی دەرمان.
بنكەی پیشەسازی تانجەرۆ لەسەر ئەركی هەریەك لە خێرخوازان حاجی سالار ئەحمەد شاسوار و حاجی ئاكۆ ڕەزا دروستكراوە و سەرجەم پێداویستی و كەلوپەلەكانی بۆ دابین كراوە لەپێناو گەیاندنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە دانیشتووانی سنوورەكە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:39:25/11/2026