ڕاهێنانی كرداری پەرستارانی یەكەی چاودێری وورد بەڕێوەچوو

‌

" تەندروستی "

بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە نەخۆشخانەی شار ڕاهێنانی كرداری و پێشكەش كردنی وانەی تیۆری بە پەرستیارانی یەكەی چاودێری وورد بۆ نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی تایبەت بە نەشتەرگەرییە شێرپەنجەییەكان بەڕێوەچوو.

وانە و ڕاهێنانەكە تەرخانكرابوو بۆ چۆنیەتی بەكارهێنانی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد لە یەكەی چاودێری وورد بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی زانیاری و لێهاتوویی پەرستاران لەو بوارەدا.

وانە و ڕاهێنانەكە لەژێر سەرپەرشتی د.هەڤاڵ عوسمان پزیشكی ڕاوێژكاری چاودێری وورد و سەرۆكی بەشی چاودێری وورد و بێهۆشكاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەچوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:30:09/11/2026