مانگی ڕابردوو 1,158 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون

‌

" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 1,158 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 321 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشانە بوون پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

مانگی ڕابردوو لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 6 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 129 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 63 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 464 مامۆگرافی و 208 سۆنەر ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:06:08/11/2026