لەمانگێكدا 9,374 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون

‌

" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 9,374 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 697 نەشتەرگەری گەورە و 263 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3,883 پشكنینی پەستانی چاو و 777 ئۆ سی تی و 53 یاك لەیزەر و 231 پشكنینی گلێنە ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2,551 پشكنینی چاویلكە و 868 سۆنەری چاو كراوە و 214 تیشك گیراوە و 708 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:48:05/11/2026