مانگی ڕابردوو 2,570 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 2,570 نەخۆش سەردانیان كردووە و 261 نەخۆش داخڵ كراون و 59 نەخۆش سەردانیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 66 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 327 هەناوبینی گەدە و 215 هەناوبینی كۆڵۆن و 44 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 24 فراوانكردنی سورێنچك ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 73 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 5 وەرگرتنی نمونە لە جگەر و 20 هێڵكاری سورێنچك ئەنجام دراوە، هەروەها 67 تیشك گیراوە و 93 سۆنەر كراوە و پشكنینی خوێن بۆ 1,052 نەخۆش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:38:05/11/2026