مانگی ڕابردوو 259 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 259 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 36 هەناوبینی گەدە و 23 هەناوبینی كۆڵۆن و 32 شكاندنی بەردی گورچیلە ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 10 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 94 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 42 نەشتەرگەری گەورە و 96 نەشتەرگەری مام ناوەند و 17 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 91 سیتی سكان و 168 سۆنەر و 155 هێلكاری دڵ و 58 هێڵكاری میزەڵدان و 198 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە و 199 تیشك گیراوە، هەروەها 7,109 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:09:05/11/2026