لەمانگێكدا 32,445 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە نەخۆشخانەی شار 32,445 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 25,616 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,762 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1,007 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 6,270 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 1,961 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 982 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 702 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 712 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 393 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار و 605 نەخۆش لە بەشی شكاوی داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,173 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 291 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 118 نەشتەرگەری قەستەرە و 79 شەبەكە و باڵۆن و 71 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 55,884 شیكاری تاقیگەیی و 2,669 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 14,400 تیشك و 379 ئیكۆ و 3,336 سۆنەر و 637 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:06:04/11/2026