مانگی ڕابردوو 6,645 نەخۆش لە سەنتەری عەلی كەمال بینراون

‌

" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال 6,645 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 461 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون.

مانگی ڕابردوو لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال 1,878 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 732 نەخۆش لە بەشی قوڕگ و لووت و گوێ و 690 نەخۆش لە بەشی پێست و 965 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 289 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری بینراون و هەروەها 530 نەخۆش لە بەشی میز و میزەڕۆ و 845 نەخۆش لە بەشی چاو و 331 نەخۆش لە بەشی ڕۆماتیزمە و 385 نەخۆش لە بەشی ددان بینراون و چارەسەر كراون.

هەر لەو ماوەیەدا لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال پشكنینی تاقیگەیی بۆ 5,714 نەخۆش كراوە و 480 تیشك گیراوە و 493 سۆنەر و 324 هێڵكاری دڵ كراوە و 180 منداڵ لە بەشی گەشەی منداڵ بینراون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 8 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:16:04/11/2026