لەمانگێكدا 1,539 كەس لە نەخۆشخانەی سووتاوی بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,539 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 184 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,007 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە و 348 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 150 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 7 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 131 نەشتەرگەری گەورە و 5 نەشتەرگەری ناوەند و 7 نەشتەرگەری بچووك بووە، هەروەها 170 كەس داخڵ كراون و 24 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 146 یان لە بەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:51:04/11/2026