كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی لە سۆران بەڕێوەچوو

‌

" تەندروستی "

بەسەرپەرشتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیەكان، كۆبونەوەی  ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی تەندروستی بە گشتی كرا و تیشك خرایە سەر زیادكردنی ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستیانەی پێشكەشی هاووڵاتیان دەكرێت.

لای خۆیانەوە بەڕێوەبەرە گشتیەكان سەرنج و تێبینی و داواكارییەكانیان بۆ باشتركردنی كەرتی تەندروستی لە سنوورەكانیان خستەڕوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:32:04/11/2026