مانگی ڕابردوو 2,999 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 2,999 كەس سەردانیان كردووە و 2,209 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها پشكنین بۆ 790 كەس كراوە.
مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 619 هەڵكێشانی ددان و 681 پڕكردنەوەی ددان و 147 پاكردنەوەی ددان و 39 ڕێككردنەوەی ددان و 49 دروستكردن و چاككردنی تاقمی ددان ئەنجام دراوە و 625 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:16:04/11/2026