لەمانگێكدا 17,559 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 17,559 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 1,895 منداڵ داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 558 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 361 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 426 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 192 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 197 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 12,101 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 130 ئیكۆ و 446 سۆنەر كراوە و 801 تیشك گیراوە و هەروەها 508 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 2,392 چارەسەری بە هەڵم بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:00:02/11/2026