مانگی ڕابردوو 3,334 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 3,334 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,423 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,911 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون و 61 نەخۆش ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بینراون 826 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 1,919 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە و 550 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 39 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:36:02/11/2026