كۆنفرانسی زانستی پزیشكی لووتكەی هونەری جوانی بەڕێوەچوو

‌

" تەندروستی "

بە ئامادەبوونی د.میران محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی و پزیشكان، كۆنفرانسی زانستی پزیشكی لووتكەی هونەری جوانی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

كۆنفراسەكە لە ڕۆژانی 29 و 30ی تشرینی یەكەمی 2026 بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە هەماهەنگی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری و سەنتەری چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست بەڕێوەچوو.

كۆنفرانسی زانستی پزیشكی لووتكەی هونەری جوانی بە بەشداری چەندین پزیشكانی پسپۆڕ بەڕێوەچوو و دەرفەتێك بوو بۆ ئاڵوگۆڕی زانست و زانیاری و ئەزموون لە هەموو بوارە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە نەخۆشییەكانی پێست و نەشتەرگەری جوانكاری.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:40:01/11/2026