بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی قەزای پێنجوێنی كرد

‌

" تەندروستی "

ڕۆژی پێنج شەممە 29ی تشرینی یەكەم، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری وەفدێكی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، سەردانی قەزای پێنجوێنی كرد بۆ ئاگاداربوون لە ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی و گرفت و كەموكوڕییەكانی ناوچەكە.

لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و عەدنان كاكە ڕەش قایمقامی پێنجوێن و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسایەتیەكانی پێنجوێن و خێرخوازان، پێنج ئامێری پزیشكی خرایە خزمەتی هاووڵاتیانی قەزای پێنجوێن كە ئامێرەكان لەلایەن پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربونە بە هاوكاری خێرخوازان دابین كراوە.

ئەو ئامێرانەی بۆ قەزای پێنجوێن دابینكراوە بریتین لە مامۆگرافی و پشكنینی فەرمانی سییەكان و هێڵكاری دڵ و چاودێری هۆڵتەر و سۆنەری دڵ و دابینكردنی ئەو ئامێرە پزیشكیانە ڕۆڵێكی باشی دەبێت بۆ زیادكرنی ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستیانەی پێشكەشی دانیشتووانی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری دەكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:27:01/11/2026