پێشانگایەكی شێوەكاری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كرایەوە
" تەندروستی "
ڕێكخراوی شنەبای خاك بۆ ڕۆشنبیری و مرۆیی پێشانگایەكی شێوەكاری لە نەخۆشخانەی سووتای و نەشتەرگەری جوانكاری بەناونیشانی (سڕینەوەی ئازارەكان بە ڕەنگەكانی هونەر) كردەوە كە 15 شێوەكاری تێیدا بەشداربوون و كۆمەڵێك تابلۆی تێدا نمایش كرابوو.
پێشانگاكە بە ئامادەبوونی د.سۆران عومەر یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.شاخەوان سائیب بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تەندروستی و میوانان بەڕێوەچوو و لە كۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە شێوەكارانی بەشداربوو.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:13:26/10/2026