نەخۆشخانەی شار خەڵاتێكی دیكەی نێودەوڵەتی وەرگرت

‌

" تەندروستی "

لە كۆنفرانسی جیهانی جەڵتەی مێشك لە كۆریای باشوور، نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری لە سلێمانی وەك یەكێك لە باشترین ناوەندەكانی جیهان بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشك خەڵاتكرا.

لە دەستكەوتێكی مەزن و مێژوویی بۆ كەرتی تەندروستی، نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری توانی لە كۆنفرانسی جیهانی جەڵتەی مێشك لە شاری سیئۆل، خەڵاتی باشترین سەنتەرەكانی جیهان بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشك بۆ ئەمساڵ بەدەستبهێنێت و خەڵاتەكە لەلایەن د.زانا عەبدولڕەحمان سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لە نەخۆشخانەی شار وەرگیرا.

پاڵپشت بەم سەركەوتنە گەورەیە، بڕوانامەی دانپێدانانی تەندروستی و زانستی نێودەوڵەتی بە نەخۆشخانەی شار بەخشرا، كە وەك ناوەندێكی فێركاری و ئەكادیمی بۆ خوێندنی دكتۆرا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاردەكات.

نەخۆشخانەی شار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان لە بواری جەڵتەی مێشك بەردەوام بووە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پزیشكی باڵا بە تووشبووان بە باشترین خزمەتگوزاری پزیشكی سەردەمیانە و ئەوەش وایكردووە بە یەكێك لە باشترین ناوەندەكانی چارەسەركردنی ئەم ساڵ دیاری بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:57:25/10/2026