بەدواداچوون بۆ پابەندبوونی نەخۆشخانە تایبەتەكان دەكرێت

‌

" تەندروستی "

لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كۆبونەوەیەكی هاوبەشی بەشی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەڕێوبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی و ڕێكخراوی هاوپەیوەندی نەخۆشخانە تایبەتەكان بەڕێوەچوو.

كۆبونەوەكە بەسەرۆكایەتی د.ژووان شەریف لێپرسراوی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەچوو و كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پابەندبوون بە سەرجەم ڕێنماییەكانی یاسای كار و دەستەبەركردنی میلاكی سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:17:22/10/2026