سیستمی دابینكردنی ئاوی پاك بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش دابینكرا

‌

" تەندروستی "

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و  فەریق ڕوكن عومەر ساڵح فەرماندەی دەڤەری دوو سەردانی نەخۆشخانەی شۆڕشی كرد لە سلێمانی و لەلایەن بەرپرسانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و نەخۆشخانەی شۆڕش پێشوازیان لێكرا.

لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بەرپرسانی نەخۆشخانەی شۆڕش، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: وەك پێشتر بەڵێنیانیان دابوو، سیستمی دابینكردنی ئاوی پاك لە ڕێگەی وزەی نوێبووە و چەند پێداویستیەكی دیكەیان بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش دابینكردووە.

وتیشی: لە ڕێگەی ئەم سیستمەوە ئاوی پاك بۆ هەموو نەخۆشخانەكانی دیكە دابین دەكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:23:19/10/2026