مەراسیمێك بۆ ڕۆژی جیهانی بێهۆشكاری بەڕێوەچوو

‌

" تەندروستی "

بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە هەماهەنگی پەیمانگای تەكنیكی كوردستان، لە شاری سلێمانی مەراسیمێك بەبۆنەی ڕۆژی 16ی تشرینی یەكەم ڕۆژی جیهانی بێهۆشكاری ڕێكخرا.

مەراسیمەكە بەئامادەبوونی د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارمەندان و بەرپرسانی حكومی و حزبی و ژمارەیەك لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و میوانان بەرێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا تیشك خرایەسەر ڕۆڵی گرنگی پزیشكان و كارمەندانی بێهۆشكاری و خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر ژمارەیەك لە ئامادەبووانی مەراسیمەكە دابەشكرا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:55:18/10/2026