هەڵسەنگاندن بۆ خزمەتگوزاری فریاكەوتنی نەخۆشخانەكان كرا

‌

" تەندروستی "

د.سۆران عومەر یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری هونەری لەگەڵ بەڕێوبەر و جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانە فریاكەوتنەكان كۆبووەوە.

ئامانجی كۆبونەوەكە بۆ ڕێكخستنەوەی دەوامی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بوو لەگەڵ هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان و بەدواداچوون بۆ گرفتەكان بۆئەوەی وەك هەمیشە فریاكەوتنەكان پێشەنگ بن لە بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان و چارەسەركردنیان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:15/10/2026