" تەندروستی "
لە سلێمانی خولێكی زانستی پێشكەوتووی نێودەوڵەتی بۆ ڕاهێنان و بەهێزكردنی توانای كارمەندانی تەندروستی بۆ دەستنیشانكردنی حاڵەتەكانی ئۆتیزم بە شێوازێكی زانستی پێشكەوتوو لەلایەن دوو پسپۆڕ و پزیشكی دیاری زانكۆی هامبۆرگی ئەڵمانیا پڕۆفیسۆر كارۆلا بیندت و دكتۆر یان میشێل بەڕێوەچوو.
لە كۆتایی خولەكە كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كە هەمیشە هاوكاری تووشبووانی ئۆتیزم بووە.
كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان سوپاسی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد كە چەندین سەنتەر و خزمەتگوزاری بۆ تووشبووانی ئۆتیزم دابین كردووە بۆئەوەی بەبێ بەرامبەر خزمەتگوزاری تەندروستیان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی پێشكەش بكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:32:15/10/2026