خزمەتگوزاری بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان بەردەوام دەبێت

‌

" تەندروستی "

وەفدێكی یەكێتیی ئەندامانی كوردستان سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد بەمەبەستی دابینكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی زیاتر بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان.

وەفدی یەكێتیی كەمئەندامان سوپاسی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد كە هەمیشە هاوكاری خاوەن پێداویستە تایبەتەكان بووە و یارمەتیدەر بووە بۆئەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری پێویستان پێشكەش بكرێت و داوایان كرد خزمەتگوزاری زیاتریان بۆ دابین بكرێت.

لای خۆشییەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەڵێنی بەردەوامیی هاوكارییەكانی پێدان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 12 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:50:11/10/2026