ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ڕێزلێنانی بەخشیە د.سەباح نەسرەدین
" تەندروستی "
ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان سوپاس و پێزانینی بەخشیە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپای ئەو هاوكاری و پاڵپشتییە بەردەوامەی كە پێشكەشی بە سێكتەری تەندروستی منداڵانی كردوە.
ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان سوپاسی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەكات كە هاوكاری تەواو بووە بۆ پرۆژەی ڕاهێنان بۆ هەڵسەنگاندن و دەستنیشانكردنی گرفتی دەروونی و دەمارییەكانی منداڵان، كە لەئێستادا و ئایندەدا خزمەتێكی زۆر بە منداڵانی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی دەكات و پرۆژەكە بریتیە لە ڕاهێنانی بەشێك لە پزیشكان و پسپۆڕانی دەروونی بۆ ڕاهێنان و هەڵسەنگاندن و دەستنیشانكردنی گرفتی دەروونی دەمارییەكانی منداڵان و وانەكان لەلایەن پزیشكانی زانكۆی هامبۆرگی ئەڵمانی پێشكەش دەكرێن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:39:11/10/2026