ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
" تەندروستی "
پزیشكانی دەروونی و بەڕێوبەر و جێگری بەڕێوبەر و ستافی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمنی دەروونی خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپای پشتیوانی و هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی نەخۆشی دەروونی لە پارێزگای سلێمانی.
بەناوی سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمنی دەروونی سوپاسی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرا لەپای خزمەتی بەردەوامی و هاوكارییەكانی بۆ بەرەوپێشبردنی سێكتەری دەروونی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:16:08/10/2026