مانگی ڕابردوو 2,585 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 2,585 نەخۆش سەردانیان كردووە و 261 نەخۆش داخڵ كراون و 58 نەخۆش سەردانیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 67 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 327 هەناوبینی گەدە و 209 هەناوبینی كۆڵۆن و 51 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 27 فراوانكردنی سورێنچك ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 96 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 10 وەرگرتنی نمونە لە جگەر و 15 هێڵكاری سورێنچك ئەنجام دراوە، هەروەها 107 تیشك گیراوە و 106 سۆنەر كراوە و پشكنینی خوێن بۆ 1,080 نەخۆش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:48:08/10/2026