لەمانگێكدا 3,977 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 3,977 كەس سەردانیان كردووە و 2,627 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها پشكنین بۆ 1,350 كەس كراوە.
مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 1,352 هەڵكێشانی ددان و 913 پڕكردنەوەی ددان و 177 پاكردنەوەی ددان و 112 ڕێككردنەوەی ددان و 27 دروستكردنی تاقمی ددان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:12:08/10/2026