مانگی ڕابردوو 337 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 337 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 64 هەناوبینی گەدە و 62 هەناوبینی كۆڵۆن و 49 شكاندنی بەردی گورچیلە ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 13 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 116 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 49 نەشتەرگەری گەورە و 139 نەشتەرگەری مام ناوەند و 20 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 109 سیتی سكان و 168 سۆنەر و 139 هێلكاری دڵ و 64 هێڵكاری میزەڵدان و 137 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە و 174 تیشك گیراوە، هەروەها 10,789 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:09:08/10/2026