لەمانگێكدا 8,605 نەخۆش لە سەنتەری عەلی كەمال بینراون

‌

" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال 8,605 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 510 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون.

مانگی ڕابردوو لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال 2,104 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 1,372 نەخۆش لە بەشی قوڕگ و لووت و گوێ و 943 نەخۆش لە بەشی پێست و 1,177 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 409 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری بینراون و هەروەها 643 نەخۆش لە بەشی میز و میزەڕۆ و 925 نەخۆش لە بەشی چاو و 433 نەخۆش لە بەشی ڕۆماتیزمە و 590 نەخۆش لە بەشی ددان بینراون و چارەسەر كراون.

هەر لەو ماوەیەدا لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال پشكنینی تاقیگەیی بۆ 7,083 نەخۆش كراوە و 570 تیشك گیراوە و 604 سۆنەر و 256 هێڵكاری دڵ كراوە و 252 منداڵ لە بەشی گەشەی منداڵ بینراون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:01:07/10/2026