مانگی ڕابردوو 29,299 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

‌

" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە نەخۆشخانەی شار 29,299 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 22,331 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,917 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 985 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 6,709 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 2,102 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 960 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 801 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 816 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 555 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار و 736 نەخۆش لە بەشی شكاوی داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,208 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 460 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 103 نەشتەرگەری قەستەرە و 74 شەبەكە و باڵۆن و 82 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 65,865 شیكاری تاقیگەیی و 2,762 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 12,210 تیشك و 469 ئیكۆ و 3,243 سۆنەر و 652 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:07/10/2026