لەمانگێكدا 1,734 كەس لە نەخۆشخانەی سووتاوی بینراون

‌

" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,734 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 241 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,084 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە و 409 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 151 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 5 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 135 نەشتەرگەری گەورە و 11 نەشتەرگەری ناوەند بووە، هەروەها 181 كەس داخڵ كراون و 30 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 151 یان لە بەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:25:07/10/2026