مانگی ڕابردوو 2,612 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,612 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە، لەو ژمارەیە 1,328 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,284 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
مانگی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان 317 هەڵكێشانی ددان و 266 پڕكردنەوەی ددان و 222 پاككردنەوەی ددان و 75 ڕێككردنەوەی ددان و 15 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە، هەروەها 505 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:14:07/10/2026