لەمانگێكدا 142 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە

‌

" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 142 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 22 نەشتەرگەری سەروگەورە و 18 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 102 نەشتەرگەری ناوەند بووە.

هاوكات مانگی ڕابردوو 150 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە و 8 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:24:05/10/2026