مانگی ڕابردوو 14,477 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 14,477 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,022 منداڵ داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 796 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 305 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 338 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 396 منداڵ لە بەشی گەشەكردن و 181 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 149 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و هەروەها 249 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 12,101 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 188 ئیكۆ و 455 سۆنەر ئەنجام دراوە و 1,146 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:40:04/10/2026