مانگی ڕابردوو 3,759 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە

‌

" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 3,759 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,563 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 2,196 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون و 67 نەخۆش ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بینراون 1,057 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 2,042 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە و 621 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 39 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:55:04/10/2026